English

کورتە


. ڕێباز فاوەندەیشن دامەزراوەیەکی نامیری خێرخوازیە، لە ساڵی 2007 لە لایەن کۆمەڵێک گەنجی چالاک و بە ئەمەکەوە لە بەریتانیا دامەزراوە. رێباز فاوەندەیشن وەکو دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی پلان دانان تۆمارکراوە و وەکو یەکەم دامەزراوەی تەندروستی وپەروەردەیی لە کوردستان دا کار بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بواری تەندروستی و پەروەردەیی و لایەنە مرۆییەکان . ئامانجی پەرەپێدانی گەنجە لە کوردستان تاببنە هاوڵاتیەک تواناکانیان لە گۆڕینی بنەڕەتی سەرجەم بوارەکانی کۆمەڵگا بەکاربهێنن. وە بۆ پشتگیری خوێندکاری کورد بۆ بەدەستهێنانی ئاستێکی بەرزتر لە خوێندندا بەتایبەتی لەو بوارانەی کە لە کوردستان/ عێراق دا نین

پرۆژەکان

Avatar

پرۆژەکانی پەرەپێدانی بواری تەندروستی

Avatar

پرۆژەکانی پەرەپێدانی بواری پەروەردەیی

Avatar

پرۆژەکانی پەرەپێدانی بواری مرۆیی

دوایین پرۆژەکان






ھەڵمەتی ساڵانەی ١٦ ڕۆژەی چالاکی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

بوار: پەروەردەیی



خولی بێ بەرامبەری فێربوونی پیشەی سەرتاشین بۆ گەنجانی هەڵەبجە

بوار: پەروەردەیی



خولی پەرەپێدانی توانای وانەبێژیبۆ ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن

بوار: پەروەردەیی



لەسەر ئەرکی رێبازفاوندەیشن، کتێبێک بۆ راگەیندکاران بەچاپ گەیندرا

بوار: پەروەردەیی

بڵاوکراوەکانمان


ڕێباز فاوەندەیشن ساڵانە هەزارەها نامیلکەو کتێب و بڵاوکراوەی جیاواز لە چآپ دەدات وە یاخود سپۆنسەری لە چاپدانی دەکات بە مەبەستی زیاتر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو پەرەپێدانی بوارەکانی پەروەردەیی و تەندروستی و مرۆیی.

سەرجەم بڵاوکراوەکان



ڕاپرسیەکان


ڕێباز فاوەندەیشن توانیویەتی بە سەرکەوتوویی کۆمەڵێک ڕاپرسی ئەنجام بدات لە بوارە کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکاندا بە شێوازی زانستی بۆ فەراهەمکردنی دەرەنجامی ئەو ڕاپرسیانە بۆ سودی گشتی.

ڕاپرسی سەبارەت بە دڵنییایی تەندروستی
ڕاپرسی سەبارەی بە بەکارهێنانی نێرگەلە لەلایەن گەنجانەوە

هەڵبژاردەی پرۆژەکانمان


لە کۆی زیاتر لە ٥٠٠ پرۆژە، کۆمەڵە پرۆژەیەک کە زۆرترین سودی بە خەڵک گەیاندووە هەڵمانبژاردوون و جیامان کردونەتەوە.

سەرجەم پرۆژە هەڵبژاردەکان